هەزاران ‌هێلەک زەرد ڕژانە شەقامەکانی پاریس

لە ١٣ـەمین هەفتەی خۆپێشاندانەکانیان، هەزاران هێلەک زەرد ڕژانە شەقامەکانی پاریسی پایتەخت و هاوکات پۆلیسی فەرەنساش لە پاریس جێگیربوون.


ئەمڕۆ لە درێژەی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی هێلەک زەردەکان لە فەرەنسا، بە هەزاران خۆپێشاندەر بۆ ١٣ـەمین هەفتەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکانیان ڕژانە شەقامەکانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا.

لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ئیمانوێیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا و حکومەتی ئەو وڵاتە، خۆپیشاندەرانی هێلەک زەردەکان بەردەوامە.

هاوکات ژمارەیەکی زۆر پۆلیسی فەرەنساش بۆ ئاستتەنگکردنی ناڕەزایەتی دەربڕێنەکان لە شەقامەکانی پاریسی پایتەخت جێگیر کراون.

بەپێ دوایین هەواڵەکان، لە ئێستادا پۆلیسی فەرەنسا دەستێوەردانی خۆپێشاندانەکەی کردووە و لە شەقامی شانزلیزە ئاڵۆزی کەوتووەتە نێوان هێزەکانی پۆلیس و خۆپێشاندەران.

هەروەها خۆپێشاندەرانی هێلەک زەرد لە شارەکانی دیکەش وەک نیس، مارسیلیا، ویزدوم و ڕوان هاتوونەتە سەر شەقام و دەستیان بە ناڕەزایەتی دەربڕین کردووە.

س.ح