هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکانیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هەپەگە ڕایگەیاند: لەخواکورک سەربازێکی تورک کوژراوە، لەپێکدادانەکانی نێوان گەریلاو سوپای تورک لە دێرسیم، ٣ گەریلا شەهیدبووە.


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە چالاکی گەریلاکانیان و هێرشی سوپای تورک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

خواکورک

لەچوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید باگەرو شەهید ڕۆنیادا، هێزەکانمان لەدژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری تورک، لەخواکورک-ی سەربە هەرێمی پاراستنی مەدیا، چالاکی ئەنجام دەدەن.

ڕۆژی ١٠ی ئەیلول کاتژمێر٠٩:٥٠ هێزەکانمان لە گردی شەهید بۆتان لەدژی دوژمن چالاکیان ئەنجامداو تێیدا سەربازێکی تورک کوژرا.

لە١١ی ئەیلول کاتژمێر٠٩:٠٠ هێزەکانمان لە نزیک گردی شەهید ساریا چالاکیان ئەنجام داو بە توندی لەبارەگای دوژمن درا، لەم چالاکیەدا ژمارەی کوژراو و برینداری دوژمن نەزانراوە.

پاش چالاکیەکە دوژمن بە هێلیکۆپتەر کوژراو بریندارانی خۆی لەشوێنی چالاکیەکە هەڵگرتۆتەوە.

زاپ و گارە

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە، کە وەهایە:

١٠ی ئەیلوول دەوروبەری کاتژمێر ٠٣:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکان گوندی شێخێی سەربە گارەو دەوروبەری گوندی یەکمالێ-ی سەربە هەرێمی مەتینایان بۆردومان کرد.

١١ی ئەیلوول، کاتژمێر ٠٦:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی گوندی گلەهای هەرێمی زاپیان کرد.

لەم بۆردوومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەگەیشتووە.

دێرسیم

لەڕۆژی ٢٦ی ئاب، سوپای تورک لەناوچەی مەرگەیەک-ی سەربە دێرسیم، دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کردبوو، ٢٧ی ئاب کاتژمێر٠٣:٠٠ لەنێوان یەکینەکانی ئێمەو دوژمن شەڕ ڕوویدا و دواتر ناوچەکە بۆردوومان کرا، لەو شەڕو بۆردوومانەدا هاوڕێیەکمان شەهیدبوو.

ڕۆژی ٢٧ی ئاب لەگوندی لەسکان-ی سەربە دێرسیم، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، ڕۆژی دواتر شەڕی قورس لەنێوان یەکینەکانی ئێمەو دوژمن ڕوویدا و تا نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە بەردەوام بوو، لەم شەڕانەشدا چەندین سەرباز کوژراون و برینداربوون.

هەڤاڵانی ئێمە بەناوەکانی، باوەڕ و زنار، تا دوا فیشەک شەڕیان کردو شەهیدبوون.

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەرەخۆشی لەبنەماڵەی شەهید و سەرجەم گەلی کوردستان کردووەو بەڵێنیان داوە کە ئاڵای تێکۆشان بگەیەننە سەرفرازی.

 هەپەگە، ناسنامەی ئەو دوو شەهیدەی وەها ڕاگەیاندووە:

 ناسناو: باوەڕ دێرسیم

ناو و پاشناو: دەنیز کاراکوش

شوێنی لەدایکبوون: دێرسیم

ناوی دایک و باوک: مونەڤەر-ئەلیشان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨/٨/٢٠١٩-دێرسیم

ناسناو: زنار سومبوڵ

ناو و پاشناو: هەیرەتین ئەکدۆگان

شوێنی لەدایکبوون: جولەمێرگ

ناوی دایک و باوک: ئامینە-سەلاحەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨/٨/٢٠١٩-دێرسیم.

 

ب.ش