​​​​​​​هەڵمەتی سڕینەوەی ئەو کەناڵانە دەستیپێکرد کە درامای تورکیی پەخش دەکەن

​​​​​​​لە باشوری کوردستان هەڵمەتی سڕینەوەی ئەو کەناڵانە دەستیپێکرد، کە زنجیرە فیلمی تورکیی پەخش دەکەن.


وەک پێشتر ڕاگەیەندرابوو، ئەمڕۆ هەڵمەتی سڕینەوەی تورکسات و ئەو کەناڵانە دەستتیپێکرد، کە زنجیرە فیلمی تورکیی پەخش دەکەن، هەزاران هاوڵاتیی بەشداریی هەڵمەتەکەیان کرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی سڕینەوەی ئەو کەناڵانەیان بڵاوکردەوە.

بەشداربوانی هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکیی، کە تەنیا لە یەک گروپی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ژمارەیان زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەسە، پێشتر ڕۆژی ١١/١١/٢٠١٩یان وەک ڕۆژی سڕینەوەی ئەو کەناڵانە دەستنیشان کرد و هەڵمەتەکەش تا ٢٢ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

هەروەها، ئاگادارییان دابوو بەو کەناڵە کوردییانەی، کە بەردەوامن لە پەخشکردنی زنجیرە فیلمی تورکیی، کە ئەگەر پەخشکردنی ئەو زنجیرانە ڕانەگرن، ئەوا کەناڵەکانیان لە ئامێری سەتەلایتەکانیان دەسڕنەوە.

ش.ف