واشنتۆن، کەسێک کوژرا و ٥ی دیکە برینداربوون

بەهۆی ڕووداویکی تەقەکردنەوە لە واشنتۆن-ی پایتەختی ئەمریکا کەسێک کوژرا و پێنجی دیکە برینداربوون.


ستیوارت ئێمرمەن، فەرماندەی پـۆلیس لە ناوچەی سێی واشنتۆن، بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی وتووە، کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو بەکاتی ئەمریکا، کە دەکاتە شەوی ڕابردوو بەکاتی هەرێمی کوردستان، لە شەقامی block of Columbia Rd NW1300 ڕووداوێکی تەقەکردن هەبووە.

ڕاشیگەیاندووە: دوای ئەوەی پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە، دەرکەوتووە کەسێک کوژراوە و پێنجی دیکەش برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکانیش ژنە.

بە وتەی ستیوارت، هێشتا هۆکاری تەقەکردنەکە نازاندرێت و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

ش.ف