وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کۆنترۆڵی تەواوی هەموو کارگەی ئەزۆڤستاڵ لە ماریۆپۆل لەلایەن هێزەکانیانەوە پشتڕاستکردەوە و هەواڵەکەسیان بە سەرۆکی ڕووسیاداوە.
ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، وتەبیژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: کارگەی ئازۆڤیستاڵ لە ماریۆپۆڵ کە چەکدارانی کەتیبە توندڕەوەکەی ئەزۆڤی ئۆکراینی خۆیان تیادا حەشاردابوو، ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیادایە.
وتیشی “لە ڕۆژی ١٦ی ئایاری ئەمساڵەوە تائێستا دوو هەزاە و ٤٣٩ کەسی نازی ئۆکرانی لە کەتیبەی ئازۆڤ و هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین چەکەکانیان داناوە و خۆیان بەدەستەوە داوە” ڕاشیگەیاند لەمڕۆ هەینیدا، دواین گروپیان خۆیان بەدەستەوە داوە، کە بە٥٣١ چەکدار خەمڵێنراوە.
وەزیری بەرگری ڕوسیا سێرگی شۆیگو فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیای لە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو کارگەیە ئاگادار کردووەتەوە.
ها-غ