ڕۆژنامەیەکی ئەرمینیا ئاشکرایکرد، کە وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەستی لەکار کشاوەتەوە.
ئەمڕۆ ڕۆژنامەی “ئاروت”ی ئەرمینیا، ڕایگەیاند، دەیڤید تونویان وەزیری بەرگریی دەستی لەکار کشاوەتەوە و کەسێکی دیکە لەجێی دانراوە.
بە گوێرەی ڕۆژنامەکە، واگرشاک هاروتیان ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، کە ساڵەکانی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٠ وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە بووە، لەجێی تونویان دانراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان ڕایگەیاند؛ یەکینەکانی سوپای ئەو وڵاتە دوای چوڵکردنی لەلایەن سوپای ئەرمینیاوە، چوونەتە ناو شاری “ئاغدام” (ئاکنا) لە هەرێمی ئارتساخ.
ب.ک