وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ دۆسیەی عێراق و ئەفغانستانیان تاووتوێ کردووە، جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی هێزەکانی لەو دوو وڵاتە ناکشێتەوە.
حکومەتی بایدن، شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە لە ڕێککەوتنەکەی ترامپ لەگەڵ گروپی تاڵیبان دەکشێتەوە، ئەگەر ئاگربەستەکە بەپێی ڕێککەوتنەکە جێبەجێی نەکرێت.
هەر شەوی ڕابردوو، لوید ئۆستن کە دوێنێ وەک وەزیری بەرگری ئەمریکا متمانەی لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی وەرگرت، لەگەڵ یەنس ستۆلتەنبێرگسکرتێری گشتی ناتۆ، دۆسیەی عێراق و ئەفغانستانیان تاووتوێ کردووە.
لەو بارەوە لوید ئۆستن ڕایگەیاند: لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ دۆسیەی عێراق و ئەفغانستانیان تاووتوێ کردووە، جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی هێزەکانی لەو دوو وڵاتە ناکشێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە سەردەمی ترامپ-دا، ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان کەم کرانەوە، بە شێوەیەک لە ئێستادا دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە ئەفغانستان ماونەتەوە.
ب.ک