دوای شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین، وەزیری بەرگری ئەمەریکا، لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی، بۆ یەکەمەجار پەیوەندیەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا و داوای دەستبەجێ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لێکردووە.
جۆن کیربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناسراو بە پێنتاگۆن، ڕایگەیاند: لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی سێرجی شۆیگو ئەنجامدا.
بەگوێرەی لێدوانەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ئۆستن هانی لایەنی ڕووسیای داوە کە دەستبەجێ ئاگربەست لە ئۆکراین ڕابگەیەنێت و جەختیشی کردەوە لەسەر “گرنگی بە کراوەیی هێشتنەوەی هێڵەکانی پەیوەندی” لە نێوان مۆسکۆ و واشنتندا.
کیربی لە بارەی ماوەی ئەنجامنەدانی پەیوەندی نێوان ئەو دوو وەزیرە ڕوونیکردەوە، ئەمە یەکەم پەیوەندیە لە نێوان ئۆستن و شۆیگۆ لە ١٨ی شوباتەوە کە دواتر شەڕ دەستی پێکرد.
تا ئێستا لایەنی ڕووسی هیچ لێدوانێکی لە بارەی ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیە بڵاو نەکردووەتەوە.
ها-غ