وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە تارانە

هایکۆ ماکس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.


بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئێرانییەکان، درەنگانی شەوی ڕابردوو هایکۆ ماکس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیار وایە ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران کۆببێتەوە.

ئاژانسە جیهانییەکان ئامانجی سەردانەکەی هایکۆماکس دەگەڕێننەوە بۆ هێشتنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە 'بەرجام'، دوای ئەوەی ئێران هەڕەشەی کرد کە بەڵێنەکانی لەو ڕێککەوتنە کەم دەکاتەوە.

وەزری دەرەوەی ئەڵمانیا کە سەفەرێکی چوار ڕۆژەی کردووە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی عێراق و ئیمارات-ی کردووە و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتانە کۆبووەتەوە، کە تەوەری سەرکی کۆبوونەوەکانیشی ئیران بووە.

هەروەها بڕیاروایە لە ڕۆژانی داهاتوو شینزۆ ئابی، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سەردانی ئێران بکات، کە دەوترێت پەیامی ترامپ-ی بۆ کاربەدەستانی باڵای ئێرانی پێیە.

س.ح