وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە تەلەفۆن لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەیدا لە بارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین گفتوگۆیان کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڵاویکردەوە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵایان، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد.
لە بارەی ناوەرۆکی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەوە ڕایگەیاندووە، کۆمەڵێک پرسی نێودەوڵەتی و ئەگەری دووبارە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران گفتوگۆیان کردووە.
بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، هەردوو وەزیرەکە بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد لەبارەی دۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی، لەوانە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین.
ها-غ