١٥ هاوڵاتی بەهۆی ڕۆچوونی زەوی گیانیان لەدەستدا

لە وڵاتی ئیندۆنیزیا بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە ١٥ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ٢٠ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ لە گوندی هیڵی لە دورگەی جاڤا لە وڵاتی ئیندۆنیزیا ڕۆچوونی زەوی ڕوویدا و بەهۆیەوە ٣٥ هاوڵاتی بوونە قوربانی.

ڕووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ پێش خۆرهەڵهاتن ڕوویداوە و بووەتە هۆی ڕووخاندنی ٣٠ ماڵ و ئاوارەبوونی چەندین ماڵی دیکە.

لە ڕووداوەکەدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن، خراپی کەشوهەواش وایکردوە، تیمەکانی فریاگوزاریی نەتوانن کارەکانیان بە باشی ئەنجام بدەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ٢٢-١٢-٢٠١٨ هەر لە ئیندۆنیزیا بەهۆی سونامییەوە ٤٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٣ هەزار هاوڵاتیش بێ ماڵوحاڵ بوون.

 

ک.ک