نوێنەرانی ١٦ یەکێتی و سەندیکای بەریتانیا نامەیەکی کراوەیان ئاراستەی باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک لە وڵاتەکەیان کرد و ئامۆژگاری دەوڵيتی تورک دەکەن.
نوینەرانی ١٦ سەندیکا و یەکێتی جیاوازی لە بەریتانیا دژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و بۆ سەر باشووری کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند و ئیدانەی هێرشە داگیرکەریەکان دەکەن.
لە نامەکەدا ئاماژە بە دۆسیەیە ئینگلتەرا و ئیرلەندای باکوور دەکەن و دەڵێن ئەوە ئەزمونێکە کە شەڕ تەنها لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر دەکرێت و ئاماژە بە پڕۆسەی ئاشتی نێوان ٢٠١٣ -٢٠١٥ کراوە.
لە نامەکەدا داوا لە دەوڵەتی تورک کراوە کۆتایی بە سیاسەتی توندوتیژی و زۆرداریی بهێنرێت و دەستپێشخەرییەکی نوێی ئاشتی دەستپێبکات.
ها-غ