٣٧٧ هەفتەیە چالاکیی ئێشکگریی بۆ ئازادیی ئۆجالان بەردەوامە

چالاکیی ئیشکگریی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لەبەرامبەر بینای پەرلەمانی ئەوروپا ٣٧٧ هەفتەیە بەردەوامە.


چالاکانی ٣٧٧-مین هەفتەی ئێشکگریی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، کۆمەڵێک گەنجی کوردن کە لە  شاری ستراسبۆرگ-ی فەرەنساوە بەشداری چالاکییەکە بوون.

گەنجانی کورد پەلدا، ئەمراح و ئەرهان لەبارەی ژیان و تێکۆشانی ئۆجالانەوە نامیلکەیان بڵاوکردەوە، هەروەها ڕای گشتیی لەسەر خەباتی بزوتنەوەی ئازادیی گەلی کورد ئاگاداردەکرێتەوە.

چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادیی ئۆجالان لە ٢٥ی حوەزیرانی ٢٠١٢ لە بەردەم بارەگای ئەنجومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامیی هەیە.

ش.ف