٣ کەس لە ڕووداوێکی تەقەکردندا کوژران

لە ئەنجامی تەقەکردن لە ناوچەیەکی نێشتەجێبوون لە 'لانگ بیچ'ی ویلایەتی کالیفۆرنیای وڵاتی ئەمریکا سێ کەس کوژران و ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.


چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لە 'لانگ بیچ'ی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردندا، لە ناوچەیەکی نێشتەجێ بوون، ١٢ کەس بوونە قوربانی.

بە گوێرەی ڕێکخراوی فریاکەوتنی لانگ بیچ، لەو ڕووداوەدا، سێ کەس کوژراون کە هەموویان پیاون و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون کە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

تا ئێستا هۆکاری تەقەکردنەکە و ناسنامەی تەقەکەرەکە، یان تەقەکەرەکان ڕوون نەبووەتەوە.

ک.س