٥٢٦ ددانی زیادە لەدەمی منداڵێکی هێندی دەرهێنرا

پزیشکە هێندییەکان دوای نەشتەرگەری، ٥٢٦ ددانی زیادەیان لە دەمێ منداڵێک دەرهێنا.


مانگێک لەمەوبەر کوڕێکی تەمەن حەوت ساڵ بەهۆی ئێشی چەناکە سەردانی نەخۆشخانەیەکی شاری چنای لە باشوری وڵاتی هێند کرد، دوای گرتنی وێنەی تیشکی دەردەکەوێت کە چەناکەی خوارەوەی ئەو کوڕە پڕە لە ددانی ناسروشتی، پزیشکەکانیش بڕیار دەدن کە نەشتەرگەریی بۆ بکەن، دوای نەشتەرگەرییەکە پزیشکەکان ڕایانگەیاند، کە ٥٢٦ دانیان لەدەمی ئەو منداڵە دەرهێناوە.

پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە کە هۆکاری بوونی ئەو هەموو ددانە لە دەمی ئەو منداڵە تا ئێستا پشتڕاست نەبووەتەوە، بەڵام دوو ئەگەریان داناوە، کە یەکێکیان هۆکاری بۆماوەیی و دووەمیشیان کاریگەری تیشکی ئەتۆمە.

خانەوادەی منداڵەکەش وتوویانە، کاتێک ئەو منداڵە تەمەنی سێ ساڵ بووە، چەناکەی وردەوردە گەورە بووە، بەڵام نەیانتووانیوە بیبەنە لای پزیشک.

د.ع