٥٦ـەمین کۆنفرانسی میونشن دەستپێکرد

کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی میونشن، دەستی بە کارەکانی ٥٦ـەمین خولی خۆی کرد و تا ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ ٥٦ـەمین خولی کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی میونشن بە ئامادەبوونی نزیکەی ٥٠٠ سیاسەتمەدار، کاربەدەستان و وەزیرانی وڵاتان، نوێنەرانی ناتۆ، یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی بە کارەکانی کرد و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

کۆنفرانسەکە دوای باس و گفتوگۆی بەشداربووان لە ماوەی سێ ڕۆژدا ڕۆژی یەکشەممە واتە، ١٦ی ئەم مانگە کۆتایی بە کارەکانی دێنێت.

لە کۆنفرانسەکەدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانیی سەرۆکی حکومەت بەشدارن.

س.ح