٦ خوێندکار و ٢ فەرمانبەر کوژران

دوو چەکدار هێرشیان کردە سەر خوێندنگەیەک لە وڵاتی بەرازیل و بە هۆیەوە شەش خوێندکار و دوو فەرمانبەر کوژران.


ئەمڕۆ دوو چەکداری دەمامکدار هێرشیان کردەسەر خوێندنگەیەک لە نزیک ساۆ پاوڵۆ لە باشوری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل، دوای هێرشەکەش خۆیان کوشت.

لە هێرشەکەدا لانی کەم شەش خوێندکار و دوو فەرمانبەری خوێندنگەکە کوژراون، بەڵام دواتر و هەر لە شوێنی ڕووداوەکە، ئەو دوو کەسە خۆیان کوشت، کە تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵیدا بووە.

خوێندنگەکە نزیکەی هەزار خوێندکاری هەیە بە سەرەتایی و ناوەندییەوە و تەمەنیان لەنێوان شەش بۆ ١٨ ساڵیدایە.

پۆلیس دەڵێت: ئەو دوو هێرشکارە پێشتر لەو خوێندنگەیە خوێندکار بوون، بەڵام هۆکاری هێرشەکەیان هێشتا ڕوون نییە.


ک.ک