٧٥٠ کیلۆگرام زێڕ لە فڕۆکەخانە دزرا

چەند چەکدارێک کە جلوبەرگی پۆلیسیان پۆشیبوو، هێرشیان کردە سەر کۆگایەکی فڕۆکەخانە و ٧٥٠ کیلۆگرام زێڕیان دزی، بەهای زێڕەکان ٤٠ ملیون دۆلارە.


دوێنێ لە شاری ساوپاولۆی بەڕازیل چەند چەکدارێک هێرشیان کردووەتە سەر کۆگای فڕۆکەخانەیەی سەرەکی ئەو شارە و بڕی ٧٥٠ کیلۆگرام زێڕیان دزوە، کە بەهای ٤٠ ملیون دۆلار بووە.

بە وتەی پۆلیسی بەڕازیل دزەکان چەکیان پێی بووە، دەموچاوی خۆیان داپۆشیوە و جلی پۆلیس-یشیان لەبەر کردووە، هەروەها وتراوە کە لەو هێرشەدا ئۆتۆمبێلی پۆلیسیشیان بەکارهێناوە.

پۆلیس وتوویەتی کە، لەو هێرشەدا زیانی گیانی بە کەس نەگەیشتووە، لە لێکۆڵینەوە و گەڕانیان بە دوای دزەکانەوە بەردەوامن، بەڵام هێشتا لە گرتنی دزەکان سەرکەوتوو نەبوون.

هەرچەند دوای کاتژمێرێک پۆلیس توانیویەتی ئەو ئۆتۆمبێلانە بدۆزنەوە کە دزییان پیکراوە، بەڵام هێشتا هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە.

د.ع