پارتی چەپی سوید: هێرشی تورکیا کارەسات دەخولقێنێت و دەبێت ڕێگەی نەدرێت

دوای هەڕەشەکانی ئەردۆغان لە باکوری سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان، سەرۆکی پارتی چەپ داوای هەڵوێست وەرگرتنی لە سوید، ئەوروپا، ئەمەریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی جیهان بەرامبەر تورکیا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هێرش بکرێت کارەسات دەخولقێت، دەشڵێت: کوردەکان ڕۆڵی گرنگیان هەبووە لەشەڕی داعشدا و ژنانیش ڕۆڵی سەرەکیان گێڕاوە.


دەربارەی هەڕەشەکانی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک، یوناس خوێستێت سەرۆکی پارتی چەپ لە سوید، هەڵوێستی خۆی پارتەکەی لەڕێگەی لێدوانێکەوە بۆ بەشی کوردی ڕادیۆی سوید ئاشکرا کردووە.

سەرۆکی پارتی چەپ: دەڵێت:  کارەسات دەخوڵقێت گەر تورکیا هێرش بکاتە سەر باکوری سوریا، کوردەکان ڕۆڵی یەکلاکەروەیان لە ناوبردنی داعش هەبووە، ئەو ناوچەیەش کە ئەوان ئازادیان کردووە، نەتەوە جیاجیاکانی تێدا دەژی و ڕۆڵی ژن لەو ناوچەدا بەراورد بە ناوچەکانی دیکە زۆر بەهێزترە، هاوکات کوردەکان مافی خۆیان لەوێدا هەیە، ئەمەش شتێکە کە ئەردۆغان و تورکیا پێیان ئەزم ناکرێ، لەبەر ئەوەی پێشێکردنی مافی کوردەکان لە تورکیا گەلێ بەربڵاوە".

سەرۆکی پارتی چەپ داوای کردووە، کە سوید، یەکێتی ئەوروپا، ئەمەریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی جیهان بەرامبەر تورکیا هەڵوێستیان هەبێت.

س.ح