پارتی چەپی سوید کەمپینی پشتگیری بۆ ئامەد، وان و مێردین دەستپێکرد

پارتی چەپی سوید بەئامانجی پشتگیریکردنی شارەوانیەکانی ئامەد، وان و مێردین ، کە لە ١٩ی مانگی ڕابردوو قەییوم لەجێگایان دانرا، دەستیان بە کەمپینێک کرد.


 بەئامانجی پشتگیریکردن بۆ هەرسێ شارەوانیە داگیرکراوەکەی باکوری کوردستان و هاوسەرۆکانی شارەوانیە دورخراوەکان، هاکان سڤەنەگیل، پەرلەمانتاری چەپ و بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی 'هەرێمی وپسالا' و کۆمەڵێک گروپ دەستیان بە کەمپینێک کرد.

ئەو پەرلەمانتارە سویدییە دەربارەی دەستپێکردنی کەمپینەکە دیمەنێکی لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا وتویەتی:" سیاسەتی ئەردۆغان لەتورکیا گرتنی ڕۆژنامەوان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنە ، هێرش و سەرپێچی دەکات، بەتایبەت هێرشی هەدەپە-ی هاوڕێمان دەکات، بەهەزاران سیاسەتمەدارو ئەندامانی پارتەکانی دەستگیرکردووە، پێش چەند هەفتەیەکیش ٣ هاوسەرۆکانی شارەوانی کە بەشێوەیەکی دیموکراسی هەڵبژێردرابوون لەکار دوورخرانەوە و لەجێگای ئەوان هاوکارەکانی پارتەکەی ئەردۆغان دانراون".

ئەوەشی وتووە: ئێمە بەیەکەوە ئەو تێکۆشانە بەردەوام دەکەین.

ب.ش