پارتی چەپی سوید-یش پشتیوانیی مانگرتووان دەکات

هاکان سڤینیلیگ، وتەبێژی سیاسەتەکانی دەرەوەی پارتی چەپی سوید پەیامی پشتیوانی بۆ لەیلا گیوڤەن و چالاکوانە مانگرتووەکانی دیکە نارد، کە بە چالاکیی مانگرتن داوای کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە دەکەن.


کوردستانیان لە شاری کارلستاد لە سوید چالاکییەکی پشتیوانیان بۆ مانگرتووان ئەنجامدا، تێیدا هاکان سڤینیلیگ وتەبێژی پارتی چەپی سوید چووە شوێنی چالاکییەکە و وتەیەکی پێشکەشکرد.

سڤینیلیگ ڕایگەیاند: پشتیوانی لە چالاکوانانی مانگرتوو و جێبەجێکردنی داواکانیان دەکەین.

ڕاشیگەیاند: لە تورکیا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی زۆر زیادیکردووە، چالاکیی مانگرتنی لەیلا گوڤەن بۆ زۆر کەس بووەتە ئیلهام و نزیکەی ٣٥٠ زیندانیی سیاسی لە چالاکیی مانگرتن لە خواردندان، پارتی چەپ بارودۆخی لەیلا گوڤەن و چالاکوانانی مانگرتووی کردووەتە ڕۆژەڤی پەرلەمانی سوید.

ئەمە لە کاتێکدایە، پارتی چەپی فەرەنسا-ش بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک بۆ وڵاتەکەی و یەکێتی ئەوروپا، پشتیوانی خۆی بۆ مانگرتووان دووپاتکردبووەو هاوکات ڕایگەیاندبوو، کە پێویستە پێش گیان لەدەستدانی هەر مانگرتوویەک کاربکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی.

س.ح