پارتی یەکێتی سۆسیالیستی ئوسترالیا داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات بە زووترین کات پەکەکە لە ‘لیستی تیرۆر’ دەربکات، ڕاشیگەیاندووە:” پەکەکە جوڵانەوەیەکی ڕزگاری نەتەوەییە، نابێت بە تیرۆریزم تاوانبار بکرێت”.
کەمپەینی ئەنجوومەنی دیجیتاڵ میدیای کوردستان بۆ دەرخستنی پەکەکە لە ‘لیستی تیرۆر’ ڕۆژ دوای ڕۆژ فراوانتر دەبێت، لەمبارەشەوە ئەلێکس باینبریدج لە پارتی یەکێتی سۆسیالیستی ئوسترالیا بەشداری کەمپەینەکە بوو و داوایشی لە حکومەتی ئوسترالیا کردووە ‘کۆتایی بەو ناهەقییە بێنێت کە بەرامبەر پەکەکە کردوویەتی’.
پەیامی ئەلێکس باینبریدج لە پارتی یەکێتی سۆسیالیستی ئوسترالیا بەمشێوەیە هاتووە:
“ئەمڕۆ لە ئوسترالیا ناهەقییەکی گەورە هەیە و حکومەتی فیدرالی دەتوانێت جارێکی دیکە چارەسەری بکات، پەکەکە لەلیستی تیرۆری ئوسترالیا دایە و ئەمەش نابێت، پەکەکە ڕێکخستنێکی تیرۆری نییە، ڕێکخستنێکی ڕزگاری نەتەوەییە، حکومەتەکانی جیهان سەرەڕای ئەوەی پەکەکە ڕێکخستنێکی تیرۆری نییە، بەڵام هەر تاوانباری دەکەن، چەندین هۆکاری سمبوڵی و پراکتیکی پەکەکە هەیە کە پێویستە لە لیستی تیرۆری ئوسترالیا دەربخرێت، داوا لە سکۆت مۆریسۆن’سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا’ دەکەم پەکەکە لە لیستی تیرۆری ئوسترالیا دەربخات”.
ب.ب