پارتێکی ئەڵمانی لیستێک بۆ سەپاندنی سزا بۆ سەر تورکیا ئامادە دەکات

پارتێکی ئەڵمانی لیستێکی تایبەت بە سەپاندنی سزا بۆ سەر دەوڵەتی تورک ئامادە دەکات.


پارتی سەوزی ئەڵمانی لە کۆنگرەی خۆیدا بە زۆرینەی دەنگ لیستێکی تایبەت بە سزادانی پەسەند کرد بۆ سزادانی تورکیا ئامادەیکردووە بۆ ئەوەی لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەسەریدا بسەپێنرێت.

پارتی سەوز کە لەم دواییانەدا لە ئەڵمانیا دەنگەکانی زیادیکردووە و لە ژمارەیەک ویلایەت بەشدارە لە حکومەتدا، لە شاری بیلفیلدی ئەڵمانیا کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا، لە کۆنگرەدا ئانالینا بیربوک و ڕۆبێرت هابیک وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردرانەوە، هەروەها باسی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرا کە لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە بەردەوامە.

بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە لیستێکی سزا ئامادەکرا و بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا بۆ ئەوەی بە سەر دەوڵەتی تورکدا بسەپێنرێت.

لە لیستەکا دەوترێت، لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورک و بەرپرسانی تری دەوڵەتی تورک سزای ئابوری دەسەپێنرێت، هەروەها ڕاوەستاندنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا و هەڵوەشاندنی ڕێککەوتنی پەنابەران لەنێوان تورکیا و وڵاتانی ئەوروپادا، لەگەڵ چەند سزایەکی دیکە.

ک.س