پاریس، لە هێرشێکدا ٤ پۆلیس کوژران

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کەسێک بە چەقۆ هێرشی ناوەندێکی پۆلیسی کرد، لەئەنجامدا جگە لە کوژرانی هێرشبەرەکە ٤ پۆلیس کوژران.


ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە، لە هێرشێکدا بۆسەر ناوەندێکی پۆلیس لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، چوار پۆلیس کوژراون و هێرشبەرەکەش کوژراوە.

کریستۆفە کاستانەر وەزیری ناوخۆی فەرەنساش سەردانی شوێنی هێرشەکەی کردووە و هێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتەش دەوروبەری ئەو بنکەیەیان گەمارۆداوە.

دەستەی گواستنەوەی پاریس سەبارەت بەم ڕووداوە، لەسەر پێگەی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، هێڵی گواستنەوەی میترۆ کە نزیکی شوێنی هێرشەکەیە لە ئێستادا ڕاگیراوە.

ب.ش