پاریس، ڕێپێوان بەبۆنەى ساڵیادى تیرۆرکردنى ساکینە جانسز و هاوڕێکانى بەڕێوەدەچێت

لە ساڵیادى تیرۆرکردنى سێ ژنە شۆڕشگیری کورد لە پایتەختی فەرەنسا، هەزاران کەس کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا و هەتاوەکو ئێستاش ڕێپێوانەکە بەردەوامە.


هاوڵاتیانى کورد و دۆستانى کورد، لە چوار گۆشەی ئەوروپاوە بەرەو شەقامەکانى پاریس هاتن و بەرەو کۆڵانی "لا فایتە"کە شەش ساڵ لەمەوبەر سێ ژنە سیاسەتمەداری کورد تێدا کۆمەڵکوژ کران ڕێپێوانیان کرد.

خۆپێشاندەران کە وێنەکانی ساکینە جانسز، ئەندامی دامەزرێنەری پەکەکە، فیدان دوغان، نوێنەری کەنەکەی پاریس و لەیلا شایلەمەز، ئەندامی تەڤگەری گەنجان-یان هەڵکردبوو، دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

لە ئێستادا خۆپێشاندەران بەرەو گۆڕەپانی کۆماری بەڕێ دەکەون کە بڕیارە لەوێ بە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسى کۆتایی بە ڕێپێوانەکەیان بهێنن.  

د.ع