KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
چوار شه‌ممه‌, حوزه‌یران 29, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

پارێزەری ماندێلا: قەدەغەکردنی دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و قبوڵ نەکراوە

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
28/05/2022 - 5:16:11 pm
لەناو جيهان
0 0
A A
پارێزەری ماندێلا: قەدەغەکردنی دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و قبوڵ نەکراوە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

پارێزەری سەرکردەی گەورەی ڕەشپێستی جیهان، نیلسۆن ماندێلا ڕایگەیاند، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبوڵنەکراوە و وتیشی، نابێت مامەڵە بە دیداری خێزان و پارێزەران بکرێت.

سیراج دسای، پارێزەری ڕێبەری کۆچکردووی ئەفریقای باشوور، نیلسۆن مادێلا لە کۆنفرانسی “لە دژی گۆشەگیری، مافی ئاشتی”یە لە ئیستانبول قسەی کرد و باسی لە ئەزموونی ماندێلا و کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقی کرد و ڕایگەیاند، قەدەغەکردنی دیداری پارێزەران و چاوپێکەوتنی خێزانی لەگەڵ ئۆجالان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و قبوڵ ناکرێت.

دسای ڕایگەیاند ساڵانێکی زۆر شەڕیان کردووە و خەڵکی ئەفریقای باشوور نرخێکی قورسیان داوە و نێلسۆن ماندێلا کێشەی دیموکراسی لە وڵاتەکەیاندا چارەسەر کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان هەڵمەتێکی جۆراوجۆریان بۆ دیموکراسی لە ئەفریقای باشوور ئەنجامداوە، هەربۆیە کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقی لەلایەن هەندێک بە “تیرۆریست” وەسف کراوە، لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە پرۆسەکانی ئەو تێکۆشانە کرد کە ئەوان شەڕیان کردووە و لە ئەنجامدا سەرکەوتوو بوون.

ڕوونیکردەوە قەدەغەکردنی پارێزەران و خێزان لەزیندانیان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە ئەمەش پێشێلکردنی یاسا جیهانی و نێودەوڵەتییەکانە، چونکە هیچ قەدەغەکردنێک نییە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ هیچ کەسێک لە یاسادا گۆشەگیریی مرۆڤ بە تەواوی قبوڵ ناکرێت.

ئەوەشی وت: نابێت هیچ سەودایەک بۆ چاوپێکەوتنی خێزان و پارێزەران بکرێت ئەمەش پێشێلکردنی مافێکە لەڕووی یاسای مافی مرۆڤەوە پێویستە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیش لە دژی گۆشەگیری بوەستێت و ڕێگری بکات لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

دسای بە پێویستی دەزانێت: بڕیاری سیاسی بۆ ئازادکردنی ئۆجالان بدرێت ئەم بڕیارەش دەبێت مەعقول و ژیرانە بێت ئازادکردنی ئۆجالان هەنگاوێک دەبێت بۆ ئاشتی کۆمەڵگا.

ها-غ

دواتر

دادگا سزای چیچەک کۆبانێی پەسەند کرد

پێشتر

پوتین ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی قەیرانی دانەوێڵە

بابەتی پەیوەندیدار

تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەربە ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ

تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەربە ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ

28 حوزه‌یران 2022
تەرمی ٤٦ کۆچبەر لە بارهەڵگرێکدا دۆزرایەوە

تەرمی ٤٦ کۆچبەر لە بارهەڵگرێکدا دۆزرایەوە

28 حوزه‌یران 2022

 ڕووسیا وەڵامی سزای قەدەغەکردنی مامەڵە بە زێڕی ڕووسی دایەوە

فەرەنسا گومان لە ڕێگرییەكانی توركیا دەكات بۆ بە ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ

لەسەر سنووری ئیسپانیا و مەغریب کۆمەڵکوژیی کۆچبەران

٥٠ هەزار کەس لە دۆسڵدۆرفەوە پشتیوانییان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد

پێشتر
پوتین ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی قەیرانی دانەوێڵە

پوتین ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی قەیرانی دانەوێڵە

زۆرترین خوێندراو

بە ڤیدیۆ.. چالاکییەکی جیاوازی گەریلاکان دژی سوپای تورک

بە ڤیدیۆ.. چالاکییەکی جیاوازی گەریلاکان دژی سوپای تورک

28 حوزه‌یران 2022

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار سیستمێکی کامێرای چاودێریی سوپای تورکی داگیرکەر تێکدەشکێنن، گەریلاکان لە ساتی ئەنجامدانی چالاکییەکەدا دەڵێت: سوپای تورک ئیرادەی...

گەریلاکان چۆن کاتەکانیان لە تونێلەکانی شەڕ بەسەردەبەن؟

گەریلاکان چۆن کاتەکانیان لە تونێلەکانی شەڕ بەسەردەبەن؟

28 حوزه‌یران 2022

ئەگەرچیی کەم ڕۆژ هەیە نەکەونە شەڕەوە و هیچ کاتێک نییە بەبێ دەنگی فڕۆکە و بۆردوومان تێینەپەڕێنن، بەڵام ئەوان ئەشکەوتەکانیان کردووەتە...

هێرشیکی موشەکی کرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا

پێکدادانی توند لە دەروازەی سنووری دەشتان – سەرزێرێ ڕوویدا

28 حوزه‌یران 2022

بەهۆی پێکدادانی سەختی نێوان سوپای تورک و گەریلاکانی هەپەگە لە دەروازەی سنووری دەشتان- سەرزێرێ، دەروازە سنوریەکە داخرا و ژمارەیەک کارمەندی...

ناسنامەی بکوژەکەی هەولێر ئاشکرا بوو

ناسنامەی بکوژەکەی هەولێر ئاشکرا بوو

28 حوزه‌یران 2022

ناسنامەی بکوژی دوو مامۆستاکەی زانکۆی کۆلێژی سەلاحەدین ئاشکرا کرا و دەوترێت، کوڕی بەرپرسێکی پەدەکەیە. ئاسایشی شاری هەولێر، دەستگیرکردنی بکوژی دوو...

 سەدر هێرش دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح و سەرۆکایەتی کۆمار وەڵام دەداتەوە

 سەدر هێرش دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح و سەرۆکایەتی کۆمار وەڵام دەداتەوە

28 حوزه‌یران 2022

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕەخنەی توندی لە سەرۆک کۆمار گرت، لەبەرامبەردا سەرۆكایەتی كۆمار وەڵامیدایەوە و لەبارەی ڕەخنەکەی موقتەداوە وەڵامیدایەوە. دوای ئەوەی...

داگیرکەران لەترسی گەریلا بە گوریس خۆراک و کەلوپەل ڕادەکێشن

داگیرکەران لەترسی گەریلا بە گوریس خۆراک و کەلوپەل ڕادەکێشن

27 حوزه‌یران 2022

سەربازانی تورک کە لە ناوچەی 'بەردە کۆن' لە ئەشکەوتی برینداران گیریان خواردووە، لە ترسی گەریلا خۆیان دەشارنەوە. ئەو پێداویستیانە، کە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke