پاکستان: هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکە بە قازانجی هیچ کەسێک نییە

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، سەرۆک وەزیرانی پاکستان نیگەرانی خۆی لەمەڕ هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکە دەربڕیوە و جەختی کردووەتەوە، کە ئەو شەڕە بە قزانجی هیچ کەسێک نییە.


شەوی ڕابردوو عومران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی وڵاتەکەی کۆبووەوە و باسیان لەسەرگرژییەکانی ناوچەکە کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە فەرمییەکانی حکومەتی ئێران، عومران خان لەو کۆبوونەوەیەدا، نیگەرانی خۆی لەمەڕ هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکە دەربڕیوە و بە زەریفی راگەیاندووە، "شەڕ ڕێگەچارەی هیچ کێشەیەک نییە و بە قازانجی هیچ کەسێک نییە".

لەو کۆبوونەوەیەدا زەریف-یش وتوویەتی "تۆمەتەکەنی ئەمریکا دژی ئێران هۆکاری سەرەکی زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکەیە، کردەوەکانی ئەمریکا هەڕەشەیە بۆسەر ئاشتیی جیهان".

س.ح