پنتاگۆن: دوای هێرشەکانی تورکیا داعش خۆی ڕێکدەخاتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوە داوە، کە دوای هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا، داعش دەرفەتەکەی قۆستووەتەوە و سەرلە نوێ خۆی بە ڕێکخستن دەکات.


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا- پنتاگۆن، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە کاریگەری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، گورزێکی قورسی لە داعش داوە، بەڵام ئەمە ناتوانێت سەرلەنوێی ڕێکخستنەوەی داعش ئاستتەنگ بکات.

لە ڕاپۆرتەکە هەروەها هاتووە: دوای هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا و کشانەوەی ئەمریکا، داعش دەرفەتەکەی قۆستووەتەوە و سەرلە نوێ خۆی بە ڕێکخستن دەکات.

س.ح