پنتاگۆن: هێرشەکانی تورکیا دیلە داعشەکانی ئازادکرد

وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چەکدارە دیلەکانی چەتەکانی داعشی ئازادکرد.


مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئاماژە بەوە دەکات کە ناتۆ هەفتەی داهاتوو بۆ وەرگرتنی گرتنەبەری ڕێوشوێنی دیپلۆماتی و ئابووری لەدژی تورکیا کۆدەبێتەوە و وتی: هێرشەکانی تورکیا هەڵویستی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سوریای لاوازکرد.

ئیسپەر هێرشەکانی تورکیای بە "ناگرنگ و بێ بڕیار" ناوبرد و وتی: لەوانەیە ئەو هێرشانە تیرۆری داعش بگەڕێنێتەوە.

ک.س