په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا داوای ئازادیی ئۆجالان-یان کرد

چه‌ندین په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ دژی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، چالاکییان ئەنجامدا و داوای ئازادییان کرد.


ئەمڕۆ په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنی چه‌پ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ مانگرتوانی ستراسبۆرگ له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی چالاکییه‌کیان ئەنجامدا، په‌رله‌مانتاران داوای ئازادییان بۆ له‌یلا گوڤه‌ن و هه‌موو په‌رله‌مانتارانی دیکه‌ی هه‌ده‌پەش‌ کرد.

له‌ چالاکییه‌که‌دا په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا یولیا وارد، مارتینا ئانده‌رسۆن و تاکس هادیگۆیگیۆ، هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیی کوردستانیانی ئه‌ورووپا KCDK-E - که‌جه‌ده‌که‌-ئه‌ورووپا، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ مه‌رال دانش به‌شتاش، نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ له‌ ئه‌ورووپا فارووق دۆرو و نوێنه‌رانی ڕێکخستنه‌ کوردییه‌کان ئاماده‌ بوون. 

ئاماده‌بوان پشتگیرییان له‌ چالاکییه‌کانی مانگرتن له‌ خواردن دژی گۆشه‌گیریی کرد و داوایان له‌ کۆمیته‌ی به‌رگرتن له‌ ئه‌شکه‌نجه‌ (CPT) و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا کرد هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ کۆتایی هێنان به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان.

ئەوان ئاماژەیان بەوە کرد، کە ئازادیی ئۆجالان ڕێگە لەپێش ئاشتی دەکاتەوە.

 

ک.ک