پوتین ٦ ژەنەراڵی لەکار دوورخستەوە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا فەرمانی لەکار دوورخستنەوەی شەش ژەنەراڵی پلەبەرزی سوپای وڵاتەکەی دەرکرد.


ماڵپەڕی فەرمی هەواڵی یاسای ڕوسیا ئاشکرایکردووە، کە ڤلادمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا، فەرمانی لەکار دوورخستنەوەی شەش ژەنەراڵی واژۆ کردووە.

بە گوێرەی ماڵپەڕەکە؛ ئاندرێ وینوگاردف، سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی زیندانەکانی پارێزگای ڤلادمیر، ڤلادمیر کنیازوف سەرۆکی بەرگری سایبری کۆماری کۆمی سەربە وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، ڤیکتۆر لدنیوف سەرۆکی فەرمانگەی زانیاری پارێزگای کالینین، ئاندرێ نیوسپوکویف، جێگری فەرمانگەی پۆلیسی پارێزگای نوسیبریسک، ئیدوارد سوبول لێکۆڵەری وەزارەتی ناوخۆ، گنادی کورنینکۆ سەرۆکی گشتی بەڕێوبەرایەتی زیندانەکانی ڕوسیا، ئەو ژەنەراڵانەن، کە بە فەرمان و واژۆی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەکار دوور خراونەتەوە.

ماڵپەڕەکە تەنیا ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کردووە، کە لەکار دوورخراونەتەوە، بەڵام هۆکارەکەی ڕوون نەکردووەتەوە.

ش.ف