پژاک لە سوید کوشتنی کۆڵبەرانی شەرمەزار کرد

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، لە یۆتۆبۆری وڵاتی سوید بە چالاکییەک کوشتنی کۆڵبەرانی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە شەرمەزار کرد.


ئەمڕۆ کۆمیتەی یۆتۆبۆری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، لە وڵاتی سوید لە چالاکییەکدا لەژێر ناوی "نا بۆ کوشتنی کۆڵبەران" کوشتنی کۆڵبەرانی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە شەرمەزار کرد.

لە چالاکییەکەدا کە لە شاری یۆتۆبۆری بەڕێوە چوو، چالاکوانان دروشمی "نا بۆ کۆشتنی کۆڵبەڕان"ـیان وتەوە و پانکاردیان بەو دروشمە بەرزکردەوە، هەروەها زانیاریان لەسەر ژیان و چارەنووسی کۆڵبەران و ھێرشەکانی سوپای پاسداران و کۆشتنی کۆڵبەڕان بڵاو کردەوە.

س.ح