پۆلیسی سوید هێرشی کردە سەر خۆپیشاندرانی کورد ...نوێکراوەتەوە

کوردان و دۆستانیان لە وڵاتی سوید لە دژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک خۆپێشاندانێکیان ئەنجامدا، پۆلیسی سوید هێرشی کردە سەر چالاکیەکەو چەند خۆپیشاندەرێک برینداربوون.


کەمێک پێش ئێستا، لە فڕۆکەخانەی شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید، پۆلیس هێرشی کردەسەر چالاکوانانی پلاتفۆرمی پشتوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و ڕێگەی نەدا چالاکییەکەیان بەردەوام بکەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی چالاکوانان بە ڕوژنیۆزیان داوە، پۆلیس بە سپرای بیبار، باتۆی کارەبایی و باتۆمی دار و هەروەها بە لێدان هێرشیان کردووەتە سەر چالاکوانان و ڕێگەیان نەداوە چالاکییەکەیان بەردەوام بکەن.

بەپێی هەمان سەرچاوە ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان بەهۆی هێرشی پۆلیسی سویدەوە بریندار بوون.

چالاکوانانی پلاتفۆرمی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو چالاکییەیان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە بەردەم کۆمپانیای تورکیش ئەیرلاین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری یۆتۆبۆری ئەنجام داوە.

 ب.ش

.