پۆمپیۆ: ئامادەم بچمە تاران و دانووستان بکەم

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە ئەگەر پێویست بکات ئامادەیە بڕواتە تاران و ڕاستەوخۆ دانووستان بکات.


دوێنێ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی بلۆمبێرگ-ی ئەمریکی، لەسەر گۆڕانکارییەکان و گرژییەکانی ناوچەی کەنداو قسەیکردووە.

پۆمپیۆ لە وەڵامی پرسیارێک، کە ئایا ئامادەیە بۆ دانووستان سەردانی ئێران بکات، وتی: بێگومان، ئەگەر پێویست بکات دەچمە تاران، خۆشحاڵیش دەبم، پێشوازیی دەکەم لە دەرفەتی گفتۆگوی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵکی ئێران.

هەر دوێنێش پۆمپیۆ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ دامنیک ڕاب وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا کرد، لەسەر ئێران و دوای ئەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاند: چالاکییەکانی ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە تەوەری سەرەکی ئەو گفتۆگوە بوون. 

دوای ئەوەش پۆمپیۆ لە تویتێک نووسیویەتی: "پەیوەندییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا زۆر پتەون، پێکەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان لەسەر ئاسایشی جیهان هاوکاری دەکەین".

د.ع