پۆمپیۆ: بە بێ هیچ پێش مەرجێک ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ ئێران

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەبێ هیچ مەرجێک ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ئیران، ئاماژەی بەوەشکرد بەردەوام دەبن لە گوشارەکانیان بۆ سەر تاران.


بەپێی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا، ئەمڕۆ لە سویسرا، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ئیگنازیو کاسیک وەزیری دەرەوەی سویسرا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامداوە.

پۆمپیۆ ڕایگەیاند: ئەمەریکا ئامادەیە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران لەگەڵ تاران بە بێ هیچ پێش مەرجێکوتووێژ بکات بەڵام ئێران دەبێت وەک وڵاتێکی ئاسایی ڕەفتار بکات.

ڕاشیگەیاند:"ئەمریکا درێژە بە ئەوپەڕی گوشار بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەدات، هەروەها واشنتۆن بەرپەرچی کرداری بەدکارانەی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەداتەوە".

هەروەها وەزیری دەرەوەی سویسرا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ئازارکێشانی خەڵکی ئێران لە ئاکامی گەمارۆکان دەربڕێ و وتیشی: سویسرا وەک وڵاتێکی بێ لایەن دەخوازیت یارمەتیی مرۆڤایەتی بە تایبەتی دەوا و دەرمان و خواردەمەنی بۆ ئێران دابین بکات.

س.ح