پۆمپیۆ و لاڤرۆڤ کۆبوونەوە

هەریەکە لە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و مایک پۆمپیۆ-ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕوسیا کۆبوونەوە، کە ئامانج لێی فشارەکانی ئەمریکایە بۆ سەر ئیران.


ئەمڕۆ مایک پۆمپیۆ، لە سوچی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ کۆبووەوە.

پۆمیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، پەیامی ترامپ-ی گەیاندووەتە ڕووسیا، کە خوازیارین پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕوسیادا پتەوتربکەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، ناکۆکیان لەگەڵ ڕوسیادا زۆرە، بەڵام دەشکرێت لەهەندێک خاڵدا یەکدەنگبن، بەتایبەت لە "پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی و سنووردارکردنی".

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمریکا بەردەوامە لە زیاترکردنی فشارەکانی بۆسەر ئێران، لە ڕووی نێودەوڵەتیشەوە لەهەوڵی زیاتردان بۆ زیاتر فشارخستنەسەر ئیران، بەتایبەت لە ڕووی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانەوە.

س.ح