چوؤرشەممە, 8 أبر 2020 – 18:09 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لێکۆڵەر دیگۆ لوێلا لە ناوەندی فڕۆکەوانی و ئاسمانی DLR ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ناوەڕاستی ئەم مانگە چینی ئاسۆیی ئۆزۆن لەسەر جەمسەری باکور بۆ ئاستی ئاسایی خۆی دادەبەزێت و پێشبینیش دەکەن هەر لەو ماوەیەدا دەرچەکە بە تەواوی داخرێت.
بەپێی وێنەی مانگە دەستکردە ئەوروپییەکان، پانتایی دەرچەی ڕەشی ئۆزۆن نزیکەی یەک ملیۆن کیلۆمەتر چوار گۆشەیە، زانایانی ناوەندی DLR باوەڕیان وایە، کە هۆکاری دەرکەوتنی ئەو دەرچەیە لەسەر جەمسەری باکور دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی کەشوهەوای نائاسایی کە ئێستا بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە لەسەر چینی ستراتوسفێر پانتایی دەرچەکە دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
ساڵانە ڕووبەری دەرچەی ئۆزۆن لەسەر جەمسەری باکور لە وەرزی بەهاردا زیاتر دەبێت بەڕێژەی ٤-٣ کە دەکاتە ڕووبەری ٢٥ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە.
بەرگە هەوای گۆی زەوی بە گازی ئۆزۆن دەورە دراوە کە چینێکی سروشتیەو دەکەوێتە ناو چینی ستراتوسفێرەوە، لە کارلێکی نێوان گەریلەی ئۆکسجینی لەگەڵ گەردی ئۆکسجین پەیدا دەبێت.
ئۆزۆن بۆماوەیەکی زۆر نامێنێتەوە، بەڵکو شیدەبێتەوە بەهۆی کارلێکی لەگەڵ تیشکی سەروی بنەوشەیی دەگۆرێت بۆ گەردی ئۆکسجین، بە زنجیرە گۆڕانکاریەک دووبارە دە گۆڕێتەوە بۆ گازی ئۆزۆن.
لهگهڵ تهنکبوونهوهی چینی ئۆزۆن له ئهتمۆسفێردا دهرفهتی زیاترتێپهڕبوونی تیشکی سهرووی وهنهوشهیی لەو دەرچە ڕەشانەوە بۆ سهر زهوی زیاتر دهبێت و بهمهش ههڕهشهی زیانهکانی بۆ بوونهوهر ئاکامی خراپتری لێدهکهوێتهوه.
ئاژانسەکە تا ئێستا هۆکاری بچوکبونەوەی دەرچەکە لەسەر جەمسەری باکور نەگەڕاندووەتەوە بۆ ڕاگرتنی چالاکییەکانی مرۆڤ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەر زەوی، تەنها ئاماژەی بە نزمبوونەوەی پلەی گەرمی کردووە لە چینی ستراتوسفێردا کە ڕاستەوخۆ بەهۆی پیوسبوونی ژینگەو گازە دەردراوەکانی گۆزی زەوییەوە تەنک و گەرم دەبێت.
د.ع