پەرستارێک بەتۆمەتی کوشتنی ١٠٠ نەخۆش چووە بەردەم دادگا

لە ئەڵمانیا، پەرستارێک بەتۆمەتی کوشتنی ١٠٠ نەخۆش برایە بەردەم دادوەر، لەكاتێكدا ئێستا لە زینداندایە و بە تاوانی کوشتنی شەش نەخۆشی دیكە، ماوەی زیندانیی تاهەتایی تێدەپەڕێنێت.


نیلز هوگل، کە بە خراپترین بکوژی دوای شەڕی دووەمی جیهان لە ئەڵمانیا ناودەبرێت، بە تۆمەتی کوشتنی ١٠٠ نەخۆشی ئەو نەخۆشانەیەی کاری تێدا کردووە، برایە بەردەم دادگا.

ئەو بکوژە، ئێستا بە تاوانی کوشتنی شەش نەخۆشی دیكە، کە پێش ساڵی ٢٠٠٥ کوشتوونی، سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەردەبات.

لێکۆڵەرەکانی کەیسەکەی هوگل دەڵێن: پەرستارەكە ڕێژەی زیاتر لەپێویستی دەرمانی داوەتە نەخۆشەکانی و بەو شێوەیە کوشتوونی.

ب.ل