پەرلەمانتارێکی کەنەدا سەردانی مانگرتوویەکی کرد

تۆم کمیک، پەرلەمانتاری پارتی کۆنێزرڤاتیڤ 'پارێزگاران'ی کەنەدا سەردانی یوسف ئیبای کرد، کە ماوەی ١١٧ رۆژە لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا لە مانگرتنی بێسنووردایە.


دوێنی تۆم کمیک، پەرلەمانتاری پەرلەمانی کەنەدا، سەردانی یوسف ئیبای کرد، کە ١١٧ ڕۆژە دژی گۆشەگریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، بەشێوازیی بێسنوور لە مانگرتندایە.

تۆم کمیک بە ئیبای راگەیاندووە، چالاکییەکەیان لە کەنەداش دەنگی داوەتەوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەویش دروستکردووە.

پەرلەمانتار تۆم کمیک ڕاشیگەیاندووە: ئەمڕۆ دۆسیەی ئیبا پێشکەشی وەزیری دەرەوەی کەنەدا دەکات و داوا لە وەزیر دەکات، کە لەسەر ئەو بابەتە گوشار لە دەوڵەتی تورک بکات.

چالاکییەکەی یوسف ئیبا لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا بەڕێوەدەچێت و سەرباری کێشەی تەندروستی، بە پێداگیرییەوە بەردەوامە لە مانگرتنەکەی.