بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پەنابەرێکی خەڵکی مەهابادی سەربە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ماوەی ٥٦ ڕۆژە لە وڵاتی یونان مانی لەخواردن گرتووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەنوەر نیلوفەری ماوەی پێنج ساڵە پەنابەری وڵاتی یونان بووە و دوای وەرگرتنی مافی مانەوەی لەو وڵاتە وەک پەنابەرێکی سیاسی، چووەتە وڵاتی سوید بەڵام دەوڵەتی سوید ئەو پەنابەرەی دوای گەیشتنی بە وڵاتەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ یونان.
دوای گەڕاندنەوەی لەلایەن وڵاتی سویدەوە بۆ یونان، حکومەتی یونان ئامادە نەبووە مافی مانەوەی بۆ تازە بکاتەوە، ئەنوەر نیلوفەری لە بەرامبەر ئەم هەڵویستەدا، ماوەی ٥٦ ڕۆژە لە بەردەم نوێنەرایەتی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یونان مانی لەخواردن گرتووە.
بەپێی درێژبوونەوەی مانگرتنەکەی، تەندرووستی ئەنوەر نیلوفەری لە مەترسی جددی دایە و دیپۆرت کردنەوەشی بۆ ئێران ژیانی دەخاتەوە مەترسییەوە.
ب.ک