پەکەکە بانگەوازیی بۆ کۆنفرانسێکی بەپەلەی نەتەوەیی دەکات

پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، کە کورد بەبێ یەکبوون و تێکۆشانی هاوبەش ناتوانن دەستکەوتەکانیان بپارێزن و جەختیش دەکاتەوە:"بەشێوەیەکی بەپەلە پێویستیی بە کۆنفرانسی نەتەوەیی هەیە تا هێزە سیاسییەکان، پارت و کۆمەڵگای دیموکراتی ڕێکخستنکراو کۆببنەوە".


کۆمیتەی بەڕێوبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، پەیوەندیدار بە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پێویستی کۆبوونەوەی لایەنەکان و کۆنفرانسی نەتەوەیی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

ڕاگەیەندراوەکە بەو شێوەیە:

شەڕی سێیەمی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە، لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا کوردستانیان کردە چوارپارچە و دژی گەلی کورد سیاسەتی قڕکردنیان بەڕێوە برد، دەوڵەتی تورک سەرکێشیی ئەو سیاسەتەی کرد، ئێستاش سەرکێشیی دوژمنایەتی کوردستان دەکات، لە هەر شوێنێک هێرشە دەکاتە سەر دەستکەوت و تێکۆشانی ژیانی دیموکراتی و ئازادیی گەلی کورد، هێرش لەدژی ڕۆژئاواش ‌هێرش بۆسەر ژیانی دیموکراتی و ئازادیی کوردانە، هێرش دژی هەبوونی کوردە، بۆیە لە هەر شتێک بەهێزتر دوژمنایەتی لەگەڵ کورد دەکات.

هاوسەنگیی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر قڕکردن و پارچەکردنی کورد لە چارەکی یەکەمی سەدەی ٢٠ دەستیپێکرد و ئەو پێگانەی لە چوارچێوەی ئەو هاوسەنگیانە دامەزرا لەیەک شێواوە، ئەمەش دەرفەت بۆ کورد دەڕەخسێنێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کورد نەیانتوانی ببنە یەک، هێزە مشەخۆرەکانیش لە دۆخی پارچەبوونەی کورد سودیان وەرگرت و لەگەڵ دەرفەتەکان مەترسییەکانیش زیادی کرد، ئەوەش ڕیسکێکی وەها دروست دەکات، ئەو دەرفەتانەی کە سەد ساڵ جاریک دەستی کورد دەکەوێت لەدەستی بڕفێندرێت.

بە شێوەیەکی بەپەلە پێویستیی بە کۆنفرانسی نەتەوەیی هەیە

دۆخی دوایی ئەم ساڵانەی دوایی بە شێوەیەکی ئاشکرا، وا نیشان دەدات کە کورد نەبنە یەک و تێکۆشانی هاوبەش بەڕێوە نەبەن، بەدەستهێنانی دەستکەوتی نوێ و ئەوانەشی هەیە لەدەستی دەدات، دەستکەوتەکانی کورد بە ئاست و هێزی تێکۆشان لە هەموو پارچەکان، هەروەها بە یەکێتی نەتەوەیی دەتوانێت بپارێزرێت، بۆیە بە شێوەیەکی بەپەلە پێویستە هێزە سیاسییەکان، پارت، کۆمەڵگای دیموکراتی بە ڕێکخستنکراو، ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی کورد، هەموو کۆببنەوە و کۆنفرانسی نەتەوەیی پێکبێنن، ئەگەر دوا بخرێت و کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەلاوە نەنرێت، دۆخی پەرتەوازەیی و پارچەبوون دەبێتە هۆی ئەوەی گەلی کورد بەهایەکی زۆر قورس بدات و سەرەڕاستکردنەوەشی زۆر دژوار دەبێت.

پێکهێنانی کاری پێکەوەیی نەتەوەیی زۆر گرنگە

زۆر گرنگ بوو کە دوای هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا، ١٤ پارت و بزوتنەوەی سیاسی باشوری کوردستان کۆبوونەوە و داوایان کرد کە کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیی بکرێت، کاری پێکەوەیی نەتەوەیی پێکبێت و بەو شێوەیە هێرش لەدژی کورد و مەترسییەکان بنرخێندرێن و هەڵویستێکی هاوبەش نیشان بدرێت، ئێمە ئەم کۆبوونەوە و ڕاگەیەندراوانە بە گرنگ دەبینین کە لە کاتێکی وەهادا بووبە مۆراڵ بۆ گەلەکەمان، ئەمە زۆر گرنگە کە ئەو نوێنەرە بەرێزانە لە کۆبوونەوەکەدا بۆ کۆبوونەوەی نەتەوەیی بانگەوازییان کرد، ئەمە بۆمان زۆر گرنگە و پشتیوانی ئەم کارە دەکەین.

پشتیوانی کارێکی لەو شێوەیە دەکەین

ئەو کاری پێکەوەییە دەتوانیت گفتوگۆ لەسەر بابەتە بەپەلەکان بکات، بڕیار بدات و هەڵویستی هاوبەش نیشان بدات، بەڵام ئەو کێشانەی کورد تووشی بوون، کێشەی درێژمەودا و قورس نیین، بۆیە لەگەڵ دانوستان لەسەر کێشە ڕۆژانەکان و دۆزینەوەی ڕێگە چارە، هەروەها دەتوانێت گفتوگۆ لەسەر کۆنفرانسی نەتەوەیی و کۆمیتەی ئامادەکار بکات، لە ئێستاوە ڕایدەگەیەنین کە ئێمە پشتیوانی ئەو کارەی سیاسەتمەداران لە کۆبوونەوەی ١٤ لایەنەکە دەکەین کە داوایانکرد کاری پێکەوەیی یان کۆبوونەوەی نەتەوەیی بکرێت، بانگ لە ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی کورد و ڕای گشتی کورد دەکەین کە پشتیوانی ئەم کارە بکەن.

لە کاتێکی وەهادا کە دەرفەتی بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورە زۆرە، مەترسیش هەیە، بۆیە زۆر گرنگە کە پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوە دیموکراتییەکان و مرۆڤە زاناکان کۆببنەوە و دەست بەکار لەسەر کۆنفرانسی نەتەوەیی بکەن و وا بکەن کە لە ماوەیەکی کورتدا کۆنفرانسەکە پێکبێت، ئەمە بۆ مێژووی گەلی کورد زۆر گرنگە، بۆ بەرپرسیارێتی خۆمان لەبەرامبەر بەرژەوەندی نەتەوەیی گەلی کورد ئێمە ئەو هەڵویستە نیشان دەدەین، چونکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شەڕی سێیەمی جیهانی دەقەومێت و دۆخی سیاسی لەناو ئەم شەڕەدا نیگەرانییەکەمان زیاد دەکات، زۆرێک ڕۆشنبیر، نووسەر و بزوتنەوەی سیاسی و سیاسەتمەدارانی خاوەن ویژدان ئەو نیگەرانیانە دەبینن.

بە بەرپرسیارێتیی خۆمان دەجوڵینەوە

هیوادارین کە بانگەوازی ١٤ پارتی سیاسی باشوری کوردستان و هەستی نەتەوەییان، بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی خۆی وەرگرێت، لەسەر ئەو داواکارییە ئێمە بەڵێن دەدەین کە بە هەر شێوەیەک بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێی بکەین، لە بەرپرسیارێتی هەموو هێزە سیاسییەکاندایە کە مەترسییەکانی سەر کورد ببینن و کۆنفرانسی نەتەوەیی پێکبێنن کە ئاواتی گەلی کوردە، لەو چوارچێوەیەدا، سپاسی هەستیاری هەموو پارتە سیاسییەکانی باشوری کوردستان لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، سڵاویان لێدەکەین و لە کارەکاندا سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

ش.ف