چالاکوانان چوونە ناو ناوەندی ئەمنستی لە سوید

چالاکوانان وەک ناڕەزایەتییەک لەدژی بێدەنگی ڕێکخراوە جیهانییەکان، چوونە ناو بینای ئەمنستی ئینترناشناڵ لە یۆتۆبۆری وڵاتی سوید.


کەمێک پێش ئێستا چالاکوانان لە یۆتۆبۆری سوید، چوونە ناو بینای ئەمنستی ئینترناشنال و ناڕەزایەتی خۆیان لەدژی بێدەنگی ئەو ڕێکخراوە لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی.

چالاکوانان بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک لە ناوەندەکە مانەوە تا بەرپرسیاران وەڵامی داخوازییەکەیان بدەنەوە، دوای پێداگری چالاکوانان، بەرپرسی دۆسیەی سوریا لە ئەمنستی ئینتر ناشنال ناچار بوو بێتە دەم داخوازی چالاکوانانەوە.

داواکاریی چالاکوانان بریتی بوو لە لێدوانێکی فەرمی لەلایەن ئەمنستییەوە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی تورکیا و هەروەها کار بۆ ڕاوەستاندنی ئەو هێرشانە.

س.ح