چالاکیی ئێشکگریی بۆ ئازادیی ئۆجالان بەردەوامە

چالاکیی ئێشکگریی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بینای یەکێتی ئەوروپا لە شاری ئیستراسبورگ-ی فەرانسا بەردەوامە.


ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی بەکاتی ئەوروپا کوردستانیان ودۆستەکانیان بۆئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان و داواکاریی بۆ ئازادیی ئەو ڕێبەرە گرد دەبنەوە و ئێشکگرانی هەفتەی ٣٣٣هەمین دەست بە چالاکیی دەکەن.

ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە زاهید ئازاد، شەرەفنازبووکسوور، و بەرکای-ن، کە لە شاری بورداوخ-ی فەرانساوە چوونەتە ستراسبۆرگ.

ئەو ئێشکگرییە لە ساڵی ٢٠١٢ وە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی ئەوروپا دەستیپێکردووە، هەتاکو ئێستا هەزاران کوردستانی و ئازادیخواز بە شدارییان لەم چالاکی ئێشکگرییەدا کردووە و هەرهەفتە گروپیکی نوێ چالاکییەکە بەردەوام دەکەن.

ش.ف