چالاکی ئێشکگریی بۆ ئۆجالان لە ٣٢٩ یەمین هەفتەیدا بەردەوامە

چالاکیی ئێشکگریی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە ٣٢٩ یەمین هەفتەیدا بەردەوامە و ئەم هەفتەیە پێنج چالاکوانی خەڵکی ڕێنێ فەرەنسا بەڕێوەی دەبەن.


لە بەر دەم کۆنسەی ئەوروپا لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادی ئۆجالان بەڕێوەدەچێت و گروپێکی دانیشتووی شاری ڕێنێ ٣٢٩ یەمین هەفتەکەی بەڕێوەدەبەن.

چالاکوانانی ئەم هەفتەیە پێکهاتوون لە: گازی کاراکۆچان، شەهموس ئامەد، ئامەد چەتینکایا، حەسەن خنس و موراد خنس، لەو چالاکییەدا تا ئێستا سەدان بڵاوکراوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە.

ئەو چالاکوانانە لە چوارچێوەی چالاکییەکەیاندا، سەردانی چەند پەرلەمانتارێکی کۆنسەی ئەوروپایان کرد و تیشکیان خستە سەر زیندانکردنی ئۆجالان بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ.

هەروەها بە توندیی ڕەخنەیان لە هەڵوێستی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بە گۆشەگیرکردنی ئۆجالان گرت و بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی دۆسییەی ئەشکەنجەدانی ئۆجالانیشیان بە توندی شەرمەزراکرد.

ش.ف