چالاکی ئێشکگری بۆ ئۆجالان ٣٢٨ هەفتەیە بەردەوامە

ئێشکگرانی ئەم هەفتەیەی چالاکی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' گروپێک لە کوردانی شاری نورماندین-ی فەرەنسان و ڕایانگەیاند، کە ئەوان لە بەرامبەر پێشلکردنی مافەکانی ئۆجالاندا بێدەنگ نابن.


ئێشکگرانی ئازادی بۆ ئۆجالان کە لەبەردەم بارەگای یەکێتی ئەوروپا لە ستراسبۆگ ی فەرەنسا جێگیربوون، ئەم هەفتەیە لە هەفتەی ٣٢٨مینی چالاکییەکەیاندان.

دەلیل ئاتەش، حاجی بایرام، ئیرین تەکتاش و ڕزڤان فەریق، ئەو چالاکوانە کوردانەن کە لە ناوچەی نۆرماندی فەرانساوە بەشداری ئێشکگرانی ئەم هەفتەیەن.

چالاکوانان داوایان لە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا کرد، کە دەبێت ئاشکرابکرێت کە ئاستەنگکردنی مافەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە کام یاساداهاتووە، کە ئێستا هەموو مافەکانی پێشێل دەکرێت.

چالاکوانان ڕاشیانگەیاند: لە کاتێکدا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەر ڕۆژەو هەڕەشە لە ئەوروپا دەکەن، تێکەڵییە ئابووریەکانیان زۆرتردەبێت و ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە شەڕی کورد وتورکدا.

ئێشکگریی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، لە ساڵی ٢٠١٢ دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامیی هەیە.

س.ح