چاوپێکەوتنی ترامپ و ئەردۆغان بە گفتوگۆی بازرگانی دەستیپێکرد

چاوپێکەوتنی نێوان دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە کۆشکی سپی واشنتۆن بە گفتوگۆی بازرگانی دەستیپێکرد.


بەرلەدەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئاگربەست لە سوریا بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەدەچێت.

ترامپ باسی لەوەشکردووە، هێزەکانی ئەوان بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان دەمێننەوە.

لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان ڕوسیا-تورکیا، ترامپ ئاماژەی بۆئەوەکردووە، لەبارەی S-400  و F-35 گفتوگۆ دەکەن.

سەردانی ئەردۆغان بۆ ئەمریکا لەکاتێکدایە، کە هێرشی داگیرکەری سوپای تورک و چەتە هاوپەیمانەکانی بۆسەر هەرێمەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

ئەم سەردانەش، ناڕازیبوونی شەقامی ئەمریکا و ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە.

جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش دوێنێ ڕایگەیاند، ترامپ لە سیاسەتی دەرەوەدا بە تایبەت لەگەڵ تورکیا بەگوێرەی بەرژەوەندیی کەسی خۆی بڕیار دەدات.

ب.ش