
چوار چەتە لە عەفرین کوژران
شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە سێ چالاکییان لەدژی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لە عەفرین ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا چوار چەتە کوژران.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی سێ چالاکییەکانیان لە چوارچێوەی دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی خستە ڕوو.
لە ڕاگەیەندراوی یەپەگەدا هاتووە: شەڕڤانانمان لە ڕۆژانی ٩ و ١٠ی ئۆکتۆبەر لە چوارچێوەی دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا لە شییە و ڕاجۆ و جندرێسی عەفرین سێ چالاکییان لەدژی چەتەکان ئەنجامداوە.
یەپەگە بەم شێوەیە بەردەوامی بە ڕاگەیەندراوەکەی داوە: ٩ی ئۆکتۆبەر لە گوندی حەج حەسەنی سەربە شییە لەدژی ئۆتۆمبێلی گروپێکی چەتەکان بەناوی سوڵتان محەمەد چالاکی ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو چەتە بەناوەکانی نیهاد مەحمود و نیزار ئیدلب کوژران.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ لە گوندی دوملیای سەربە ڕاجۆ لەدژی گروپێکی دیکەی چەتەکان بەناوی موعتەسەم چالاکی ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا ئەندامێکی ئەو گروپە بەناوی خالید عەبدوڵا کوژرا.
لەکۆتاییشدا یەپەگە ڕایگەیاندوە: هەر دوێنێ لە دەوروبەری جندرێس چالاکییەک لەدژی چەتەکانی سوڵتان موراد ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا چەتەیەک بەناوی محەمەد حەسەن کوژرا.
ش.ف