چین: پێویستە ئەنقەرە هێرشەکانی بوەستینێت

وەزارەتی دەرەوەی چین بانگی لە دەوڵەتی تورک کرد، کە هێرشەکانی بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بوەستێنێت.


تادێت کاردانەوەکان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاد دەبێت، لەو چوارچێوەیەدا جین چوانگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە پەکینی پایتەخت ناڕەزایەتی وڵاتەکەی لەدژی ئەو هێرشانە دەربڕی.

جین چوانگ، وتی: پێویستە دەوڵەتی تورک هێرشەکانی لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بوەستێنێت و بگەڕێتەوە سەر ڕێگای ڕاست.

س.ح