وەزارەتى دەرەوەى چین بڵاویکردەوە، لەوەڵامی سەردانەکەی نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تایوان، بریارماندا پەیوەندییەکانمان لە چەند بوارێک لەوانەش سەربازى و گۆڕانى کەش و هەوا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هەڵەپەسێرین و لە هەمانکاتیشدا گفتوگۆى سەرکردە سەربازییەکانى نێوان هەردوولامان هەڵدەوەشێنینەوە.
وەزارەتى دەرەوەى چین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەوەڵامی سەردانەکەی نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تایوان، وڵاتەکەمان بڕیاریدا لە چەندین بوارى جیاوازدا پەیوەندییەکانى لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا هەڵپەسێرێت.
لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەبەوەشکراوە، ئەو بوارانەى، کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا هەڵدەپەسێرین بریتین لە پەیوەندى لەبارەى گۆڕانى کەش و هەوا، گەڕانەوەى کۆچبەرە نایاساییەکان، سەلامەتى دەریایی، پەیوەندى سەربازى و کۆنتڕۆڵى تاوانە سنورییەکان.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى وەزاڕەتى دەرەوەى وڵاتى چیندا ئەوەخراوەتەڕوو، لە چوارچێوەى هەڵپەساردنى پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا سەرجەم گفتوگۆى نێوان سەرکردە سەربازییەکانى هەردوولامان هەڵدەوەشێنینەوە.
گرژییەکانى نێوان چین و تایوان بۆ سەردانى نانسى پێلوسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا لە ڕۆژى ٢ى ئەم مانگەدا بۆ تایوان دەگەڕێتەوە، چونکە چین ئەو هەنگاوە بە پێشێلکردنى سەروەریى خاکەکەى دەزانێت و بۆ ئەو مەبەستەش هۆشداریى تووندیان دایە بەرپرسانى ئەمریکا و بۆ ئەو مەبەستەش چەند ڕۆژێکە جموجوڵى سەربازى لە سنورەکانى تایوان لەلایەن چینەوە دەستیپێکردووە .
ئ.م