لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، گەنجێک ١٩ خوێندکار و دوو کەسی دیکەی کوشت و دواتر لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پۆلیسدا، خۆیشی کوژرا.
پۆلیسی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا ڕایگەیاند، چەکدارێکی تەمەن ١٨ ساڵ چووەتە سەر خوێندنگایەکی سەرەتایی لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو ویلایەتە و ١٩ خوێندکاری کوشتووە، کە منداڵی تەمەن پێنج ساڵ و شەش ساڵیان تێدایە.
چەکدارەکە پێش چوونی بۆ خویندنگاکە، نەنکی خۆی کوشتووە، دواتر لەگەڵ خویندکارەکاندا مامۆستایەکیشی کوشتووە و چەند مامۆستایەکی دیکەشی بریندار کردووە.
دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە، سلڤادۆر ڕامۆزی بکوژ، ڕووبەڕووی پۆلیسەکان بووەتەوە و دوو ئەفسەری بریندار کردووە، دواتریش خۆی کوژراوە.
ش.ف